TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمڕۆ كۆنگرەی كۆپ 28 بۆ کەشوهەوا دەستپێدەكات

Navas Jan
Admin
📅 30 Kasım 2023 15:54

 



پەیامی کورد... ئەمڕۆ كۆنگرەی كۆپ 28 بۆ کەشوهەوا دەستپێدەكات



ئیمارات لەمڕۆوە میوانداری كۆنگرەی لایەنەكانی رێككەوتنی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا (كۆپ 28) دەكات، چاوەڕوان دەكرێت ببێتە پاڵنەری وڵاتان بۆ خێراكردنی هەنگاوەكانی پەنابردنەبەر وزەی پاكژ.

پێگەی پێشانگای (ئیكسپۆ 2020)ی نێودەوڵەتی، كە دەكەوێتە دەروازەی بیابان لە ئیمارەتی دوبەی، بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێتە ناوچەی گەرمی دیپلۆماسیەتی ئاووهەوا، ئیمارات و نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئومێدیان وایە كۆنگرەیەكی مێژوویی بێت بە ئاستی كۆنگرەی پاریسی ساڵی 2015، كە ئەوكات وڵاتان بەڵێنیاندا بە سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ كەمتر لە دوو پلەی سەدی بەراورد بە ئاستی گەرمای ماوەی پێش شۆڕشی پیشەسازی.

سیمۆن ستیل، ئەمینداری جێبەجێكاری رێككەوتنی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەنگاوی بچوك دەنێین، لەكاتێكدا چاوەڕوانی هەنگاوی گەورە دەكەین.

بەشێوەیەكی گشتی كۆنگرەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە ئاووهەوا هەر ساڵێك لە كیشوەرێكی جیاواز ئەنجامدەدرێت. بەر لە دوو ساڵ، وڵاتانی ناوچەی ئاسیا-زەریای هێمن بە كۆی دەنگ ئیمارات-یان هەڵبژارد بۆ كۆنگرەی ئەمساڵ.

Paylas: