TR KU SO
FB X
Cîhan

یەک میلیارد دۆلار لە لایەن ئەم دامەزراوەوە دەخرێتە بازاڕ

سارا
Yazar
📅 16 Temmuz 2023 09:02
پەیامی کورد   ...  یەک میلیارد دۆلار لە لایەن ئەم دامەزراوەوە دەخرێتە بازاڕ

له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردودا بانكى ناوه‌ندى عێراق زیاتر له‌یه‌ك میلیار دۆلارى به‌شێوه‌ى نه‌قد و حه‌واڵه‌ی خستۆته‌ بازاره‌وه‌.
به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو بانكى ناوەندی ڕۆژانه‌ فرۆشى دۆلارى تێدا ڕاده‌گه‌یاند،  بۆ ئەو پێنج ڕۆژەی كه‌ بانكى ناوه‌ندى دۆلارى تێدا فرۆشتوه‌، بڕی یەک میلیار و ١٠٩ ملیۆن و ٢٩٢ هەزار و ١٤٥ دۆلارى فرۆشتوه‌ بە ڕێژەی ڕۆژانە ٢٢١ ملیۆن دۆلار.

هه‌رچه‌نده‌ بانكى ناوه‌ندى هه‌فته‌ى رابردوو بڕێكى زۆر دۆلارى فرۆشتوه‌ به‌ڵام به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

Paylas: