میلیشیاکانی داعش بەرەو تاجیکستان دەگوازرێنەوە
پەیامی کورد ... میلیشیا سەربازییەکانی داعش بە هەلیکۆپتەر بەرەو تاجیکستان دەگوازرێنەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئیگۆر زووبۆف جێگری وەزیری ووڵاتی ڕووسیا ڕایگەیاند کە میلیشیا سەربازییەکانی داعش بە شێوەی بەرفراوان بە هەلیکۆپتەر لە پاکستانەوە بەرەو ووڵاتانی دراوسێ بۆ تاجیکستان دەگوازرێنەوە .
بە ووتەی ئەو ، لەوانەیە لەوێ جمووجووڵگەلێک لە دژی ڕووسیا بەرنامەڕێزی بکرێت . ئەم جمووجووڵانە دەتوانێ بە شێوەی دەستپێکی " سەر لە نوێ پەنابەری بە هەموو پاشهاتەکانییەوە " بۆ ووڵاتی ڕووسیا درووست ببێت .
بە ووتەی جێگری وەزیری ووڵاتی ڕووسیا ، ڕووسیا گرینگییەکی تایبەتی بۆ شاروەندانی تاجیکستانی و ئۆزبەکستانی هەیە کە چوونەتە ووڵاتی ڕووسیاوە .
زووبۆف ووتی :" ئێمە ئەبینین کە مەوجێکی بەرفراوان لە مۆهاجێران لە ووڵاتانی دیاریکراوەوە بەرەو ڕووسیا دێن . هەرچەندە ئەوان یاساکان پێشێل ناکەن ، بەڵام ئایدیۆلۆژیا و باوەڕەکانی ئەم کەسانە ، لە لایەن ئێمەوە جێگای بایەخێکی تایبەتی ی هەیە . "