TR KU SO
FB X
Cîhan

٤٠ میلیشیای سەربازی لە هێرشی پۆلیسی میسر دا کوژران

سارا
Yazar
📅 30 Aralık 2018 00:42

  پەیامی کورد ...  بەنابە ڕاگەیاندنی وەزارەتی ووڵاتی میسر ، پۆلیسی ئەم وولاتە دەیان میلیشیای سەربازی لە هێرشێک بۆ سەر حەشارگەکەیان کوشتووە .

ئۆپراسیۆنی پۆلیس ڕۆژێک دوای تەقینەوەی بۆمبی دەستکرد لە نزیکی ئەهڕامی میسر ڕوویداوە .

وەزارەتی ووڵاتی میسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆنی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ " ٢٩ی دێسەمبەر " لە باکووری پارێزگای سینای باکووری و شاری جیزە ٤٠ تێرۆریست کوژراون .

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە میلیشیاکان لە حاڵی داڕشتنی بەرنامەدانانی زنجیرە هێرشگەلێکن کە ناوچە تێرۆریستییەکان ، کەنیسەکان و هەروەها هێرش گەلێک دژی هێزە سەبازییەکان بوونە .

هەروەها بەنابە ڕاگەیاندنی وەزارەتی ووڵاتی میسر ، ٣٠ میلیشیای سەربازی لە شاری جیزە و دە کەسی دیکەش لە شاری عەریش ، ناوەندی پارێزگای سینای باکووری لەم ووڵاتە کوژراون

Paylas: