Cîhan
کەمالوەندی : گەڕووسی خۆی لە ووتارگەلی میدیایی ناشارەزایانە و بە ڕەنگ و بۆنی سیاسی یەوە دوور بگرێت
پەیامی کورد ... کەمالوەندی : گەڕووسی خۆی لە ووتارگەلی میدیایی ناشارەزایانە و بە ڕەنگ و بۆنی سیاسی یەوە دوور بگرێت
ووتەبێژی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران کەمالوەند ڕایگەیاند : ڕوونە ئەگەر بابەتگەلێکی تەکنیکی هەبێت دەبێ بە شێوەی شارەزایانە لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ئاژانس بخرێتە ڕوو و لە ڕێگای خۆی ، لە ڕێگای ڕێڕەو و ساز و کارگەلی هەمیشەیی ئاژانس ەوە بە دواداچوونی بۆ بکرێت ، ئەوە شتێکی دیارە کە خستنەڕووی ئەم جۆرە هەڵسووکەوتانە میدیا نییە .
چاوەڕوان دەکرێت بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی وەکوو بەرپرسی دامەزراوەیەکی نێودەولەتی یاسایی لە ووتار و هەڵوێستگەلی سیاسی دووری بگرێت و ئاگادار بێت لەگەڵ ووتارەکانی نەبێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی ئەندامانی ئاژانسی ووزە .