مایک پۆمپێئۆ سەبارەت بە خراپ بوونی پەیوەندییەکانی واشینتۆن و ڕیاز هۆشداری دەدات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جارێکی دیکه ڕایگەیاند به‌ڵگه‌یەکی به‌هێز که نیشان بدات " محه‌مه‌د بن سه‌لمان " له کوشتنی خاشقچی دا تێوه‌گلاوه لە بەردەست نییه.
به پیی ڕاپۆرتێک له ڕۆیتەرز، مایک پۆمپێئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوێنێ چوارشه‌ممه دوای کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی خۆی لەگەڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا و هەروەها ئه‌ندامانی سینا سه‌باره‌ت به خراپ بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی واشینتۆن و ڕیاز هۆشداری دا و ووتی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز که نیشان بدات محه‌مه‌د بن سه‌لمان له کوشتنی خاشقچی دا ده‌ستی هەبووه، بوونی نییه.
لیندسی گراهام، سێناتۆری کۆماری خوازیش له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: تاکوو ئه‌و کاته‌ی که CIA سه‌باره‌ت به کوشتنی خاشقجی کۆبوونه‌وه نه‌کات، هیچ ده‌نگێک سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو نادات.
مایک پۆمپێئۆ له میانه‌ی یادداشتێک دا کوشتنی خاشقچی به شتێکی که‌م وه‌سف کرد و ووتی: عه‌ره‌بستان هێزێکی باشە له ناوچه‌که و کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر سه‌قامگیری هه‌یه.
ئه‌و هەروەها ووتی : به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت و سه‌قامگیری ئابووری عه‌ره‌بستان مه‌رجی گرینگی ئه‌منیه‌ت له ئاستی جیهانی و ناوچه‌که‌یه. لاواز کردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان کاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی به سه‌ر ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیدا ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌خنه له په‌یوه‌ندی ترامپ و عه‌ره‌بستان ده‌گرن هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که پشتیوانی له په‌یوه‌ندی ئۆباما و ئێران ده‌که‌ن.