ئاڵمانیا ، فەڕەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە پرؤگرامێکی سەر ئێران دڵگرانی خۆیان دەربڕی
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا ، فەڕەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە پرؤگرامێکی سەر ئێران دڵگرانی خۆیان دەربڕی .
سێ ووڵاتی ئەڵمانیا ، فەڕەنسا و بەریتانیا لەوەی کە ئەمریکا لێخۆشبوونە ئەتۆمییەکانی ئێرانی درێژ نکردەوە ، دڵگرانی خۆیان دەبڕی
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ووڵاتانی ئاڵمانیا ، فەرەنسا و بەریتانیا لە بڕیارەکەی ئەمریکا سەبارەت بە درێژ نەکردنەوەی لێخۆشبوونە ئەتۆمییەکان کە ئیزنی ئەوەی بەوان دەدا لە سایتگەلی ئەتۆمی دا کار بکەن ، ڕەخنە و دلگرانی خۆیان دەربڕی . ئەم سێ ووڵاتە لەو باوەڕەدان ، درێژ کردنەوەی ئەم لێخۆشبوونانە بۆ سەر پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران دەیتوانی ببیتە هۆی بە دەست هینانی متمانەی ئەوەی کە ئێران بەرەو بۆمبی ئەتۆمی هەنگاو هەڵنانێت ، یارمەتی بدات .
هەر سێ ووڵات لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا ڕایانگەیاندووە لە ناوخەوە بە هۆی کۆتایی هاتنی بە ٣ لێخۆشبوونی ئەتۆمی سەبارەت بە ئێران دڵگرانین . ئەم پڕۆژانە لە بن پالپشتی ڕێکەوتننامەی ٢٢٣١ ی شەورای ئەمنییەت دا بوون