TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمپانیای فەیسبووک داوای لێبوردن لە بەکارهێنەرانی دەکات

Navas Jan
Admin
📅 05 Ekim 2021 12:54

پەیامی کورد … کۆمپانیای فەیسبووک داوای لێبوردن لە بەکارهێنەرانی دەکات

کۆمپانیای فەیسبووک داوای لێبووردن لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و تۆڕی پەیوەندیی واتسئاپ، دەکات.

مایک شڕۆپێفەر، بەڕێوەبەری تەکنەلۆجیای فەیسبووک، رایگەیاندووە: " داوای لێبووردن لە هەموو کۆمپانیایەکی بچووک و گەورە و هەموو خێزان و ئەو کەسانەی پشت بە ئێمە دەبەستن، دەکەم".

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 4-10-2021، فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئاپ بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لەکار کەوتن.

شارەزایانی ئەمنیی ئەلیکترفۆنی پێیان وایە لەکار کەوتنەکە بەهۆی هەڵەیەکەوە لە ناوخۆی کۆمپانیای فەیسبووک رووی داوە و جگە لە زیانگەیاندن بە بەکارهێنەرانی، بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکەش 4.9% دابەزیون.

Paylas: