TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمپانیای فایزه‌ر حه‌بێک بۆ تووشبووانی كڕۆنا درووست کرد

سارا
Yazar
📅 08 Kasım 2021 21:40

پەیامی کورد     ...  کۆمپانیای فایزه‌ر حه‌بێک بۆ تووشبووانی كڕۆنا درووست کرد

کۆمپانیای فایزه‌ر ڕایگەیاند، حه‌بێكیان به‌ ناوی "پاکسلۆڤید" بۆ چارەسەری کۆرۆنا درووست کردووە، كه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی ٨۹ لەسەدە و ئه‌و تووشبووانه‌ی به‌كاری بهێنن، پێویستیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ نابێت.

ئەم کۆمپانیایە ئاماژه‌ی به‌ ئەوه‌ش كرد، ئێستا چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و حه‌به‌ ده‌كه‌ن.

ئێستا کۆمپانیای فایزەر حەبەکەی ڕەوانەی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا نەکردووە، چوونکە هەتاکوو دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پەسەندی نەکات؛ ناتوانرێت بەکاربهێنرێت.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر بە میدیاکانی ووتووە: بە پەسەندکردنی حەبی پاکسلۆڤید، لە هەر ۱۰ تووشبوویەک کە حەبەکە بخوات لەوانەیە تەنیا یەکێکیان پێویستی بە نەخۆشخانە و چاودێری هەبێت.

Paylas: