TR KU SO
FB X
Cîhan

مانۆڕە هاوبەشەکەی ئێران ، ڕووسیا و چین دستیپێکرد

سارا
Yazar
📅 27 Aralık 2019 20:00

پەیامی کورد    ...   لە باكووری زەریای هیندی مانۆڕی هاوبەشی دەریایی ئێران، ڕووسیا و چین دەستیپێكردووە و بڕیارە چوار رۆژ بخایەنێت.
لەو بارەوە غوڵامرەزا تەحانی جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران رایگەیاندووە، مانۆڕە هاوبەشەكەیان لەگەڵ ڕووسیا و چین لە باكووری زەریای هیندی دەستیپێكردووە.
راشیگەیاندووە، بۆ بەشداری ئەو مانۆڕە چەندین كەشتی جەنگی روسی و چینی گەیشتوونەتە بەندەری چابەهار و مانۆڕەكەش بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و ئامانجی لێی بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان ئەو سێ ووڵاتەیە.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی چین باسی لەوەكردووە، بەڕێوەچوونی ئەو مانۆڕە هیچ پەیوەندیەكی بە گرژییەكانی ئەم دواییەی كەنداو نییە.

Paylas: