یەکەمین هێرشی ئەمریکا بۆ سەر تاڵیبان دوای واژوو کردنی ڕێکەتننامەی ئاشتی نێوان هەر دوو ووڵات
پەیامی کورد ... یەکەمین هێرشی ئەمریکا بۆ سەر تاڵیبان دوای واژوو کردنی ڕێکەتننامەی ئاشتی نێوان هەر دوو ووڵات .
ووتەبیژی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە یەکەمین هێرشی ئاسمانی لە دژی بنکە و بارەگاکانی تاڵیبان لە " هێلمەند " لە ماوەی وو ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵیدا و ووتی تاڵیبان لە سەر کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و کێشەکانی پابەند نییە .
" ساتی لیگت " ڕایگەیاند ووتی : ئێمە پابەندی ڕێکەوتنی ئاشتین بەڵام هاوکات بەرپرسیاریەتی بەرگری لە سەربازانی ئەفغانستانیشمان لە ئەستۆدایە .
ئەم هەوڵە لە حاڵێکدا ڕوویداوە کە بە پێی ڕێکەوتننامەکە ، نابێ هیچ جۆرە هێرشێک لە لایەن تاڵیبان و ئەمریکاوە لە دژی مۆڵگەکانی یەکتر ئەنجام بدەن .
تاڵیبان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەکانی خۆی بۆ سەر مۆڵگەکانی هێزە نێودەوڵەتییەکان دەست پێکردووەتەوە کە لە ئاکامدا ١٦ سەربازی ئەفغان لە : قەندووز " کوژراون .