ئەڵمانیا هۆشداری دەدات سەبارەت بە فشار خستنە سەر ئێران
ئەڵمانیا هۆشداریدا کە ستراتیژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ جێبەجێکردنی زۆرترین فشار لەسەر ئێران ئەنجامی نابێت و زیادبوونی مەترسییە هەرێمیەکانی لێدەکەوێتەوە.
" هایکۆ ماس" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەلمانیا لە کۆبوونەوەی " ڕیگە چارەکانی جیهانی " لەبەرلین ڕایگەیاند هەتا کاتێک کە ئێران بە وادەو بەڵینەکانی لەهەمبەر بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەشی بەرجام پابەند بمێنێت، ئەلمانیا ئامادەیی هەیە پەیوەندی ئابووری لەگەڵ ئەم ووڵاتە باشتربکات.
دوای کۆبوونەوەی دوێنێ دووشەممەی نێوان بەریتانیا و چین و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ڕووسیا و ئێران لە نیۆرك، بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ووتی " ئەگەر بەرەکان تووندبکرێن، هیچ شتێك باش نابێت و ئاسان نابێت، بەڵکوو مەترسی زیاتر و کێشەی زیاتر" درووست دەبێت.
هەروەها " ئانگێلا مێرکێل" ڕایگەیاند : یەکیتی ئەورووپا دوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوەکی شکستی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا تاقی کردوەتەوە. مێرکێل لە دیدار لەگەڵ " شی جین پینگ" سەرۆککۆماری چین یش لەسەر پێویستی پاڕاستنی بەرجام پیداگری کرد ووتی ئەگەرچی ئەگەری هەیە بایکۆتەکان لەدژی تاران ببێتە هۆی چوونەدەری هەندێک لە کۆمپانیە ئەورووپیەکان لە ئێران ،بەلام ئەلمانیا پابەند بە بەرجام دەمێنێتەوە.
ئەو لایەنانەی لەناو ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا ماونەتەوە، دوێنێ دووشەممە ڕێککەوتن کاربکەن بۆ بەردەوامبوون لەبازرگانیکردن لەگەڵ تاراندا، سەرەڕای گومانەکان سەبارەت بە سەرکەوتنی هەوڵەکانیان بەهۆی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا لەمانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا.