TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاڵمانیا هۆشداری دەداتە تورکیا

سارا
Yazar
📅 13 Ekim 2020 21:44

پەیامی کورد     ...    ئاڵمانیا هۆشداری دەداتە تورکیا  .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا هۆشداری دەداتە تورکیا کە دەست لە هەنگاوە شەڕئەنگێزانەکانی لە دەریای ناوەڕاست هەڵبگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک بڕیاری تورکیا بۆ ناردنی کەشتییەکی دۆزینەوەی نەوت و گاز بۆ دەریای مەدیتەرانە جارێکی دیکە دەنگی ناڕەزایی ووڵاتانی ئەورووپایی دەرهێنا

هائیکۆ ماس وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ئەمڕۆ بە ووتنی ئەوەی کە تورکیا دەبێ دەست لە ڕەفتارە شەڕئەگێزانەکانی خۆی لە ڕاستای دەرهێنانی گاز لە ڕۆژهەلاتی دەریای مەدیتەرانە هەڵبگرێت ، ووتی : ئاڵمانیا لەگەڵ قۆبرس و یۆنان دوو شەریکی خۆی ل ەیەکیتی ئەورووپا دەبێت . داوا لە تورکیا دەکەین ڕێگای ووتووێژەکانی خۆی بەردەوامی پێبدات و دۆزینەوەی و دەرهێنانی گاز لە ناوچەگەلی دەریایی کێشە لەسەر جارێکی دیکە دەست پێنەکاتەوە

ئۆرسۆلا فۆندیرلاین ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ش هۆشداریدا : ئەگەر ئانکارا بەردەوامی بە چالاکییە نایاساییەکانی خۆی بدات ئەوان بڕیاری پێویست لەمبارەیەوە دەگرنە بەر . گەمارۆوە ئابوورییەکان دژی تورکیا ئامادەی ئامادەن و ئەگەر بێت و ئەم ووڵاتە ڕەفتارەکانی خۆیان بەردەوامی پێبدەن یەکسەر جیبەجێ دەکرێن .

Paylas: