TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەڵمانیا پلان بۆ جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە سەرانسەری وڵاتدا دادەنێت

Navas Jan
Admin
📅 27 Mart 2022 22:21

پەیامی کورد... ئەڵمانیا پلان بۆ جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە سەرانسەری وڵاتدا دادەنێت

دوای ئەوەی ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکراینا، ئەڵمانیا پلانی ئەوە دادەنێت کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە سەرانسەری وڵاتدا دابنێت.

ڕۆژنامەی بیڵد لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە. کە بەمەبەستی بەهێزکردنی سوپا حکومەتی ئەڵمانی بیری لە دانانی قەڵغانێکی مووشەکی کردووەتەوە و بڕی 100 ملیار یۆرۆشی بۆ تەرخان کردووە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شوڵز لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی، ئیبیهارد زۆرن تاوتوێی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو 100 ملیار یۆرۆیەی کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا باسیان لە سیستەمی بەرگریی مووشەکی قوبەی ئاسنینی ئیسرائیل کردووە و، بە شێوەیەکی کۆنکرێتیش تاوتوێی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی "Arrow-3» یان کردووە، بەڵام هێشتا بڕیارێک نەدراوە لەبارەی کڕینیەوە.

ئاندریس شوارز، ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرگریی پەرلەمانی فیدراڵ، ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ئەڵمانیا باشتر خۆی بپارێزێت دژ بە هەڕەشەکانی ڕووسیا و، ڕایگەیاند: ''بە شێوەیەکی بەپەلە پێویستمان بە قەڵغانی مووشەکی هەیە لە سەرانسەری وڵاتدا. سیستەمی بەرگریی ئاسمانی "Arrow-3» ی ئیسرائیل چارەسەرێکی باشە. دەتوانین ئەو قوبە ئاسنینە لە سەر وڵاتانی دراوسێش بڵاوبکەینەوە. بەو شێوەیە ڕۆڵێکی گرنگ دەگرینە ئەستۆ لە بارەی ئاسایشی ئەورووپا''.

Paylas: