Cîhan
کۆمپانیایەکی چینی بە تاوانی هاوکاری ئێران لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ درا
پەیامی کورد ... کۆمپانیایەکی چینی بە تاوانی هاوکاری ئێران لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ درا
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ، کۆمپانیای " شانگهای سەنت لاجیستیکس " کە لە چین جێگیرە بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای ئاسمانی ماهان ەوە خرایە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەو ووڵاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بنکەی داراییەکانی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ، کۆمپانیای " شانگهای سەنت لاجیستیکس " کە لە چین جێگیرە بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای ئاسمانی ماهان ەوە خرایە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەو ووڵاتەوە و ڕایگەیاند هۆکارەکەی ، هەبوونی چالاکی وەکوو نوێنەری فرۆشی کۆمپانیای ماهان ئەیر بووە .
خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاندووە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە ئەمە هەفتەمین نوێنەرایەتی فرۆشی ماهان ئەیرە کە لە لایەن ئەمریکاوە دەخرێتە لیستەی گەمارۆوەکانەوە .