TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکەمین ژن لە مێژووی ئەمریکا دەبێتە فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 11 Ocak 2022 19:30
پەیامی کورد    ...  یەکەمین ژن لە مێژووی ئەمریکا دەبێتە فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln ئەمریکا

بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ژنێک دەبێتە فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln  ئەمریکی

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ماڵپەڕی " Military"، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ژنێک فەرماندەیی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ئابراهام لینکۆڵن " دەگرێتە ئەستۆ . کاپتن ، ئێمی بائۆرن شمیت وەکوو یەکەمین ژنی فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا فەرماندەیی کەشتی ئەمریکی ئابراهام لینکۆڵن (CVN 72)  ی گرتە ئەستۆ . ئەمە یەکەمین جارە کە ئەفسەرێکی فەرماندەی ژن خەدەمەی یەکێک لە ١١ کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمی هێزی دەریایی هیدایەت و فەرماندەیی بکات .

لە دوای ڕاگواستنی فەرماندەیی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمی ، ئەم کەشتییە لە " سەن دێیەگۆ " بۆ شوێنی جێگیر بوونی لە زەریای جیهانی بەڕی کەوت .

ئێمی بائۆرن شمیت ، بە هەموو دەورەی ڕاهێنانی ووزەی ئەتۆمی ، فڕۆکەوانی و ڕابەری پێویست ، بارۆنشمیت هاوینی ئەمساڵ فەرماندەیی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن لە ئەستۆ دەگرێت .

شمیت ڕایگەیاندووە : من لەو پەری شانازی کردنم کە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە هەڵبژێردراوم . من ئاشقی هیدایەتی دەریادارانم و بە جیددیەتی تەواوەوە هەوڵەکانی خۆم بۆ جێبەجێ کردنی ڕۆڵی فەرماندەیەکی بەرپرسیاری هەڵگر دەخەمە گەڕ .

شمیت هەروەها یەکەمین ژنە کە وەکوو ئەفسەری جێبەجێ کار لە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر خزمەتی کردووە . پۆستێک کە لە سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٦ ەوە تاکوو جانیوەری ٢٠١٩ ، لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمی لینکۆڵن یش لە سەر شانی بووە .

Paylas: