ئاڵمانیا : ناڤالنی بە گازی ئەعساب ژەهراوی کراوە
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا : ناڤالنی بە گازی ئەعساب ژەهراوی کراوە
ئاڵمانیا ڕایگەیاند دژبەرەکەی سەرۆککۆماری ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین بە گازی ئەعساب ژەهراوی کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی فەرمی هەوالی فەڕەنسا ، ئاڵمانیا لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا ڕەسمی ڕایگەیاندووە ئەلێکسی ناڤالنی دژبەری سەرسەختی ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا بە گازی ئەعساب بەناوبانگ ەب یوویچووک ژەهراوی کراوە . ناڤالنی دوو هەفتەی پێش لە دوای خواردنەوەی کۆپێکی چای لە فڕۆکەخانەیەک لە سیبریا ژەهراوی بووە و بە فڕۆکەی فریاکەوتنی ئاسمانی گواسترایەوە ئاڵمانیا .
ئەنگێلا مێرکل گەورە بەرپرسی ئاڵمانیا ئەم داستانەی هەوڵدان بۆ کوشتن ناو بردووە و داوای لە ڕووسیا کردووە ووڵامی جیددی لەم بارەیەوە بداتەوە . کاتژمێریك دواتر کرێملین ئامادەیی ڕووسیای بۆ هاوکاریکردن لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە ژەهراوی بوونی ناڤالنی ڕاگەیاندووە .
شتێفان زیبێرت ووتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمانیا ڕایگەیاند هاوکاری نێوان نەخۆشخانە ی چرێتی بەرلین لەگەل ئەرتەسی ئالمانیا ڕوونیکردووەتەوە کە ناڤالنی بە جۆرە گازیکی ئەعساب لە بنەماڵەی نوویچووک ژەهراوی کراوە . مۆسکۆ هەرجۆرە دەستوەردانی لە ژەهراویکردنی ناڤالنی ڕەت کردووەتەوە .
جێگای ئاماژەدانە ڕووسیا پێشتر و لە جەرەیانی تێرۆری بیۆلۆژیک ی سیخۆڕێکی دوو لایەنەی ڕووس لە بەریتانیا ش تاوانبار ڕێزی یەکەم بوو.