TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکەمین نەوتکێشی ئێران گەیشتە ڤەنزۆئێللا

سارا
Yazar
📅 24 Mayıs 2020 15:56

پەیامی کورد    ...    یەکەمین نەوتکێشی ئێران گەیشتە ڤەنزۆئێللا

یەکەمین نەوتکێشی هەڵگری سووتەمەنی ئێرانی گەیشتە ناوچەی ئازادی ئابووری ڤەنزۆئێللا

بە پێی راپۆرتێک ، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئێران لە کاراکاس ، یەکەمین نەوتکێش هەڵگری سووتەمەنی ئێران گەیشتە ڤەنزۆئێللا .

باڵیۆزخانەی ئێران لە لاپەڕەی تویتەری فەرمی خۆیدا نووسی : " ئەمرۆ زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکە ، پەیوەندیگەلێکی دۆستانە و برایانەی نێوان ئێران و ڤەنزۆئێللا بەهێز و قووڵە . یەکەمین نەوتکێشگەیشتووە ، بە سوپاسەوە بۆ هێزە چەکدارانەکانی بۆ پاڵپشتی و پارێزوانی . زیندوو بێت دۆستایەتی نێوان ئێران و ڤەنزۆئێللا .

ئەمە لە حالێکدایە کە پێشتر واڵ ژۆرناڵ ستریت ڕایگەیاندبوو کە دەولەتی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا خەریکی پێداچوونەوەی هەر ئەگەرێک بۆ داسەپاندنی گەمارۆی نوێ لە دژی ئێران بۆ پێشگرتن لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ڤەنزۆئێللا یە

لە دوای بەتاڵ کردنی ٥ تانکەری ئێرانی بۆ ڤەنزۆئێللا ، بابەتی گەمارۆدان لە دژی خەمەی تانکەرەکان یا خود دەست بە سەرداگرتنی تانکەرە نەوتییەکانی ئەگەر بێت و سووتەمەنی لە بەندەراکنی ووڵاتانی سێهەم وەربگرێت دەخرێتە واری پێداچوونەوەوە .

Paylas: