ئەڵمانیا: پووتین ڕووسیای خستۆتە سەر لێوارێکی کارەساتبار
پەیامی کورد... ئەڵمانیا: پووتین ڕووسیای خستۆتە سەر لێوارێکی کارەساتبار
ئۆلاف شۆلتز راوێژكاری ئەڵمانیا رەخنەی لە ڤلادیمر پووتین سەرۆكی رووسیا گرت كە وڵاتەكەی خستۆتە سەر لێوارێكی خلیسك و كارەساتبار.
ئۆلاف شۆلتز لە وتارێكدا كە لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی ماریۆن دۆنهۆف بۆ لێكتێگەیشتن و ئاشتەوایی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافی مرۆڤ رایگەیاند: پوتین فەرمانی خراپترین تاوان دەدات دەرهەق بە ئۆكرانیا، لە هەمانكاتدا وڵاتەكەی خۆی خستۆتە سەر لێوارێكی خلیسك و كارەساتبار.
راوێژكاری ئەڵمانیا باسیلەوەشكرد كە سەرۆكی روسیا لە جەنگی دژ بە ئۆكرانیا بێئومێدانە رێگای بزركردوەو رایگەیاند: موشەكبارانكردنی خەڵكی مەدەنی بێ چەك، منداڵان، ژنان و كەسانی بەتەمەن تەنها پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان نیە، بەڵكو لەهەمان كاتدا دەبێتە هۆی هەڵدێرێكی نائەخلاقی كە ناچێتە عەقڵەوە.
ئۆلاف شۆلتز بەپێویستی زانی ئۆكرانیا جەنگەكە نەدۆڕێنێت و باسیلەوە كرد كە بەردەوامدەبن لە پشتیوانیكردنی كیێڤ تا ئەو كاتەی روسیا سەربازانی دەكشێنێتەوە.