TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمپانیای یوتیوب و گووگڵیش سزا بەسەر وڵاتی ڕووسیا دەسەپێنن

Navas Jan
Admin
📅 12 Mart 2022 18:05

پەیامی کورد... کۆمپانیای یوتیوب و گووگڵیش سزا بەسەر وڵاتی ڕووسیا دەسەپێنن

لەدوای سزا یەک لەدوای یەکەکانی وڵاتانی خۆرئاوا دژی ڕووسیا بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا پێگەی یوتیوبیش ئاشکرایکرد: سزا دەخەنە سەر سەرجەم ئەو کەناڵانەی سەر بە حکومەتی ڕووسیا.

لەمبارەیەوە هەریەکە لە یوتیوب و گووگڵ پلەی سەر بە کۆمپانیای گووگڵ ڕایانگەیاندووە کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان لە ڕووسیا ڕاگرتووە، لەناویشیاندا خزمەتگوزاریی بەشداربوون، دوای سەپاندنی سزا ئابوورییەکان بەسەر بانکەکانی ڕووسیادا.

کۆمپانیای گووگڵ ئاشکرای کردووە: "سەرجەم ڕێکلامەکانی ڕووسیا بۆ ماوەیەکی کاتی لە سەرتاسەری جیهان ڕادەگرێت".

شایەنی باسە پێشتر هەریەکە لە گووگڵ و یوتیوب فرۆشتنی ڕێکلامەکانی ئینتەرنێتیان بە ڕووسیا ڕاگرتبوو، هاوشێوەی ئەمانیش هەریەکە لە تویتەر و سناپچات ئەو سزایەیان بەسەر ڕووسیادا سەپاند بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ڕووسیا. هاوکات پێگەی یوتیوب بڵاوی کردەوە، سزاکانیان فراوان کردووە بۆ سەرجەم لایەنەکان و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە کۆمپانیاکە لە ڕووسیا.

Paylas: