مانگی رابردوو داهاتی نهوت زیاتر لە حەوت ملیار و 179 ملیۆن دۆلار بوە
پەیامی کورد... مانگی رابردوو داهاتی نهوت زیاتر لە حەوت ملیار و 179 ملیۆن دۆلار بوە
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدهگهیهنێت، داهاتی مانگی رابردو زیاتر لە حەوت ملیار و 179 ملیۆن دۆلار بوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی (حوزەیران/6)ی 2023 بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژهی بهوهكردووه، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی (حوزەیران/6)ی 2023 گەیشتە 100 ملیۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل، كۆی گشتی داهاتەكەشی حەوت ملیار و 179 ملیۆن و 760 هەزار دۆلار بو.
باسی لهوهش كردووه، “كۆی ئەو بڕە نەوتەی بۆ مانگی (حوزەیران/6) لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی 98 ملیۆن و 725 هەزار و 620 بەرمیل بوە، هیچ بڕە نەوتێكیش لە كێڵگەكانی كەركوكەوە رەوانە نەكراوە، هەروەها 299 هەزار و 455 بەرمیلیش رەوانەی ئوردن كراون”.
ئهوهش خراوهتهڕوو، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك بە 71.755 دۆلار بوە، لەلایەن 33 كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە بەندەرەكانی بەسڕە و خور عەمیە لە كەنداو و جەیهانی توركی و كۆگاكانی كەركوكەوە باركراون.