مانۆڕی کەشتی گەلی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی و ئۆسترالیایی لە دەریای چین ی باشوور
پەیامی کورد ... مانۆڕی کەشتی گەلی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی و ئۆسترالیایی لە دەریای چین ی باشوور .
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ئامادەبوونی کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئۆسترالیاییو سێ کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لە نزیکی ناوچەی بەرهەمهێنەری نەوت لە دەریای چینی باشووری بۆ بەڕێوەبردنی مانۆڕی کەشتی هەڵگر هەوالیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک العالم ، لە حاڵێکدا ووڵاتانی جیهان دەرگیری بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەم ووڵاتە لە حاڵی زیاد بوونی ئاڵۆزییەکان لە دەریای چین ی باشوور ن .
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتیدا کە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئۆسترالیایی بۆ یەکگرتن لەگەڵ کەشتی فڕۆکەهەڵگری ناڤگرووپ ی ئەمریکی بریتی لە سێ کەشتی شەڕ لە دەریای چینی باشوور بوون بە یەک و لە حاڵی گەشت لێدانن لە نزیکی ناوچەی بەرهەمهێنەری نەوت لە سەر قسەکانی چین و مالێزیایە .
سەرچاوە ئەمنییەتییەکانی ناوچەیی دەڵێن کە ئەم کەشتییە فڕۆکەهەڵگرانە هەفتەی داهاتوو چوونەتە نزیکی ناوچەیەکەوە کە کەشتی لێکۆڵینەوەیی " هاییانگ دیژی ٨ " سەر بە چین خەریکی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە و هەروەها لە نزیکی ناوچەیەکە کە کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی پێترۆناسی مالیزیا خەریکی ئۆپراسیۆنی هەڵکەندن و دەرهێنانە .