TR KU SO
FB X
Cîhan

مایک پەنس داوای دادگایی کردنی ئیبراهیم ڕەییسی دەکات

سارا
Yazar
📅 30 Ekim 2021 19:03

پەیامی کورد     ...   مایک پەنس داوای دادگایی کردنی ئیبراهیم ڕەییسی دەکات

مایک ەێنس، یاریدەدەری یەکەمی دوناڵد ترامپ، داوای کرد کە ئیبراهیم ڕەییسی بەهۆی «تاوانی دژ بە مرۆڤ و کۆمەڵکۆژی»  ئیعدامەکانی هاوینی ۶۷ دەبێت دادگایی بکرێت.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ئۆکتۆبەر لە کونفرانسی «ئێرانی ئازاد» که لە لایەن موجاهدین ی خەڵق ەوە بەڕێوە چوو؛ ووتارێکی پێشکەش کرد و سەرکۆماری ئێرانی بە «بکوژ » ناوبرد و ووتی ئامانج لە هەڵبژاردنی ڕەییسی وەکوو سەرۆککۆمار تەنیا «سەرکوتکردنی زۆرتر و تۆقاندنی خەڵکی ئێران» بووە.

مایک پەنس ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی گرت و ووتی  ٤/٥ خەڵکی ئێران لە ژێر هێلی هەژاریدا و گەندەڵی لە لووتکە دایە و «ئەو چەوساندنەوە و مەینەتە کە خەڵکی ئێران لە ساڵی ۵۷ بەرگەی دەگرن، بۆ هەتاهەتایە لە مێژوو وەکوو کارەساتترین  شەرەمەزارییەکانی مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە».

Paylas: