TR KU SO
FB X
Cîhan

مایک پێنس: ئاشتیی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەندە بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامییەوە

Navas Jan
Admin
📅 30 Haziran 2022 21:23

پەیامی کورد... مایک پێنس: ئاشتیی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەندە بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامییەوە

مایک پێنس، بەرپرسی پێشووی ئەمریکا لە نووسراوەیەکدا ڕایگەیاند کە، سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و بە ئازادیی خەڵکی ئێران دروست دەبێت.

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، مایک پێنس، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بابەتێکدا کە بۆ ماڵپەڕی «سی‌ئێن‌ئێس نیووز» ی نووسیبوو، ڕایگەیاند کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیەوێت بە جیهانی بسەلمێنێت ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بۆ گەڕانەوەی ڕژێمی پاشایەتییە بەڵام درۆی بەرپرسانی ڕژێم، ناتوانێت خەڵک بە لا ڕێدا ببات، و ئاشتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێڕەوی لەناوچوونی ڕژێمی ئێران و ئازادیی خەڵک تێپەڕ دەبێت و ئەمریکا دەبێت لەو بارەوە لەگەڵ خەڵکی ئێران یەکێتیی ستراتیژیی دروست بکات.

لە درێژەی بابەتی ناوبراو هاتووە کە، بەرپرسانی ڕژێمی ئاخوندیی لە ئێران، لە ماڵەکانی خۆیان لەگەڵ کێشەی سیاسی ڕووبەڕوون، خۆپیشاندانەکان بە دژی ڕژێم بە دروشمەکانی وەکوو «مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و مەرگ و نەمان بۆ ڕەئیسی» و دەیان دروشمی دیکە بە دژی دەسەڵات دەرخەری ئەوەیە کە خەڵکی ئێران متمانەیان بەو دەوڵەتە سەرکوتکەرە نەماوە و ڕژێم دەبێت باش تێ بگات کە خەڵکی ئێران بە هیچ شێوەیەک ئەو ڕژێمەیان ناوێت و جگە لە ڕووخان هیچ چارەیەکی دیکەی نییە و دەبێت وڵاتانی دژبەری ئەو ڕژێمە پەیوەندیی ستراتیژیی لەگەڵ خەڵکی ئێران ببەستن.

Paylas: