TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆمپێئۆ : پێویستمان بە زانیاری ڕوون و ئاشکرای چین ، و ئێران و ئێتاڵیا هەیە سەبارەت بە کۆرۆنا

سارا
Yazar
📅 31 Mart 2020 19:05

پەیامی کورد    ...    پۆمپێئۆ : پێویستمان بە زانیاری ڕوون و ئاشکرای چین ، و ئێران و ئێتاڵیا هەیە سەبارەت بە کۆرۆنا .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : ئێمە دەمانەوێت هەموو ووڵاتان وەرنەپێشەوە و دەستپێشخەری بکەن و پێویستمان بە زانیاری ڕوون و ئاشکرای چین ، و ئێران و ئێتاڵیا هەیە سەبارەت بە کۆرۆنا .

ووڵاتان دەبێ ئیزن بە جیهان بدەن تاکوو باشترین شێوەی بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم نەخۆشییە گشتگیرە بزانن .

کارناسانی ئەمریکی بۆ مۆدێلسازی لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئامار و ژمارەی ڕوون و ئاشکرای لە ئیتاڵیا ، چین و ئێران پێویستە .

ئەگەر ئێمە ئەم زانیارییانەمان لە بەردەست نەبێت ، لە ڕووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ ئەم کێشە گەورەیەدا ، گیانی کەسانێکی زۆر زیاتر دەکەوێتە بەر مەترسییەوە .

Paylas: