پەیامی وەزیری بەرگری ئیسرائیل : لە خەتە سوورەکان زیاتر بەرەو پێش مەڕۆ کە کاردانەوەی زۆر تووندی بەدواوە دەبێت
پەیامی کورد ... پەیامی وەزیری بەرگری ئیسرائیل : لە خەتە سوورەکان زیاتر بەرەو پێش مەڕۆ کە کاردانەوەی زۆر تووندی بەدواوە دەبێت
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە لە پایەمێکدا بۆ سکرتێری گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان ڕایگەیاند کە لە خەتە سوورەکان زیاتر بەرەو پێش مەڕؤ کە لەگەڵ کاردانەوەی زۆر تووند دا بەرەوڕوو دەبێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پەیامێکدا کە بۆ حەسەن نەسرۆڵلا سکرتێری گشتی حێزبۆڵلای لۆبنانی ناردووە ، دەڵی : ئەگەر نەسرۆڵلا لە خەتە سوورەکان لابدات لەگەڵ ووڵامێکی ئازاربەخش دا بەرەوڕوو دەبێتەوە کە هیچ کات ئەوە لە بیر ناکات . ئەو لەگەڵ ئەم جۆرە ڕەفتارانە دەکەوێتە مەترسییەوە . ئەو بەرپرسی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێمە دەبێت .
کەناڵی ئەجەزیرە ی قەتەری دوێنێ یەکشەممە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی سەربازی لە ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەوان هیچ جۆرە نییەت و نیازێکیان بۆ دەستپێکردنی دەرگیری و شەڕ لەگەل حێزبۆڵڵا یا لۆبنان دا نییە کە ئەرتەشی ئیسرائیل ئەم هەواڵەی ڕەت کردەوە .
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنێکی خراپکارانەیان لە لایەن حێزبۆڵلاوە لە جەبەل ڕووس هەڵوەشاندووەتەوە کە ئەڵبەتە ئەم هەواڵەی ئیسرائیل یان ڕەت کردوەتەوە .