Cîhan
ئەمیر عەبدوڵڵاهییان : پەنجەرەی بووژاندنەوەی بەرجام بۆ هەمیشە بە کراوەیی نامێنێتەوە/ ئەگەر پێویست بوو دەچینە ناو پلانیB
پەیامی کورد ... ئەمیر عەبدوڵڵاهییان : پەنجەرەی بووژاندنەوەی بەرجام بۆ هەمیشە بە کراوەیی نامێنێتەوە/ ئەگەر پێویست بوو دەچینە ناو پلانی B.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی ئەمریکی ئێن پی ئاڕ: ڕایگەیاند : ئەگەر ئەمریکییەکان بیانەوێت ڕاست و مەعقول هەلسووکەوت بکەن و مافەکانمان ڕێزیان لێ بگیرێت، ڕێککەوتنێک لە دەستماندایە و هێشتا دەرفەتێک ماوە بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ.
ئەگەر ئەمریکییەکان بیانەوێت بەردەوام بن لە شیکارییە هەڵەکانیان ، ئەوا دەرفەتەکە بۆ هەمیشە بوونی نابێت.
ئەگەر پێویست بوو دەچینە ناو پلانی B. چەند بژاردەیەکمان لەسەر مێزەکە هەیە.
ئێمە وتوومانە کە هێشتا ئامادەین لە هەنگاوە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنەکەدا بچینە چوارچێوەیەکی لۆژیکییەوە.