TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی بەربژێرانی سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە ٦٠ کەس

Navas Jan
Admin
📅 15 Şubat 2022 15:34

پەیامی کورد... ژمارەی بەربژێرانی سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە ٦٠ کەس

لە جاری دووەمی کردنەوەی دەرگای خۆ بەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، ژمارەی بەربژێران گەیشتە ٦٠ کەس.

دوای پێداچوونەوەی لیژنە تایبەتمەندەکە بە ناوی بەربژێرەکان، کە ژمارەیان گەیشتووەتە ٦٠ کەس، ناوەکان دەنێردرێنە دەستەی دەستپاکی و دواتریش ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.

ڕۆژی سێشەممە ٨-٢-٢٠٢٢، محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ماوەی سێ ڕۆژی بۆ خۆتۆمارکردنەوەی بەربژێران بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق دیاری کرد.

بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممە ٧-٢-٢٠٢٢، پەرلەمانی عێراق دووەم کۆبوونەوەی ئەم خولە (خولی پێنجەم) ی خۆی ساز بکات و سەرۆککۆماری نوێ هەڵببژێرێت.

پێشتر لە جاری یەکەمی خۆ بەربژێرکردن دا، ٢٥ کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر کردبوو، بەڵام بەو بڕیارە نوێیەی حەلبوسی، ئەو کەسانەی ویستی وەرگرتنی ئەو پۆستەیان هەیە، ناوی خۆیان لە پەرلەمان تۆمار کردەوە.

Paylas: