Cîhan
ئەمیری قەتەر لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا لە دەوحە چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن
پەیامی کورد ... ئەمیری قەتەر لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا لە دەوحە چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن .
تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی ، ئەمیری قەتەر ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ خلووسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا و شاندی هاوڕای لە دەوحە چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم دیدارەدا کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کۆشکی البحر ئەنجامدرا ، هەر دوو لایەن سەبارەت بە پەیوەندی دوو لایەنە و بابەتی بەرچاو و گرینگی هەردوو لایەنەکە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ووتووێژیان ئەنجام دا .
ئەم سەفەرە دوو هەفتە دوای سەفەرەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ قەتەر ئەنجامدرا .