TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی قوربانیانی بۆردومانی نەخۆشخانەکەی عەفرین زیاد دەکات

نەهرۆ
Editor
📅 17 Mart 2018 15:10

لە سالێادی كیمیابارنی هەڵەبجەدا، دوێنێ (١٦ -٣) فڕۆكە توركییەكان نەخۆشخانەیەكی شاری عەفرینیان کردە ئامانج و بۆردومانیان کرد، ژمارەیە قوربانیانی ئەو روداوەش روو لەزیادبوونەوە.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، کە ژمارەی هاووڵاتیانی مەدەنی كە بەهۆی بۆردومانەکەی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەی ئاڤرین لەشاری عەفرین گیانیان لەدەستداوە بۆ (٢٧) كەس بەرزبووەتەوە. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە حەوت لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن و بریندارێكی زۆریش هەیە كە ژمارەیان نەزانراوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوەشکردووە، کەبەهۆی چڕبوونەوەی هێرشە سەربازیەكانی توركیا بۆ ناو سەنتەری عەفرین، تادێت ئاوارەبوونی هاووڵاتیان لەسەنتەری شارەکە زیاتر دەبێت.

Paylas: