TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب لە سێ هەزار نزیکبووەتەوە

Navas Jan
Admin
📅 12 Eylül 2023 13:09

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب لە سێ هەزار نزیکبووەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بۆ دوو هەزار و 862 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە دوو هەزار و 562 کەس.

یز ئاخانووچ، سەرۆک وەزیرانی مەغریب، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بە سێ قۆناغ ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە دەبنەوە کە ئەوانیش بریتین لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکە، ئاوەدانکردنەوەی ماڵی ئەو هاووڵاتیانەی زیانیان بەرکەوتووە لەگەڵ گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەکە تێیدا روویداوە.

بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مەغریبەوە زیاتر لە 500 خوێندنگە زیانیان بەرکەوتووە کە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەشبوون، ئەوە بێجگە لەوەی ژمارەیەک ڕێگاوبانیش داخراون و چەند شوێنێکی مێژووی ئەو وڵاتەش زیانی گەورەی بەرکەوتووە.

 

Paylas: