TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی قوربانیانی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی یۆنان بەرزبۆوە

Navas Jan
Admin
📅 07 Şubat 2023 00:46

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی یۆنان بەرزبۆوە
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران بەرزبۆتەوە بۆ 5 كەس.
دەزگاكە بڵاویكردۆتەوە، لە نوێترین زانیاریدا دەربارەی روداوەكەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی ژیر ئاو كەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە ئاوەكانی وڵاتی یۆنان، بەپێی نوێترین زانیاری ئەو كۆچبەرانەی كە لەبەلەمەكەدا بون ژمارەیا 45 كۆچبەر بوە سەرەتا 42 یان رزگار كراون، 15 پیاو و 17 ژن و 10 منداڵ بون هاوكات تەرمی ژنێك كە تەمەنی نزیكەی 17 ساڵ بۆ 20 ساڵ دەبێت لە دەریا دەرهێنراوە.
راشیگەیاندوە، یەكێكی دیكە لەو منداڵانەی كە بە هۆی بارو دۆخی ناجێگیریەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرابو گیانی لەدەستدا كە كوڕێكی تەمەن دوو ساڵەو ژمارەی قوربانیەكان بەرز بوەوە بۆ 5 قوربانی .
دەزگای لوتكە بڵاویشیكردۆتەوە، هەر بەپێی زانیاریەكانیان گەڕان و لێكۆڵینەوەكان وەستێنراون بەهۆی نالەباری كەشوهەواوە.
 

Paylas: