TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی قوربانییانی شەڕی سودان بەرزتربوەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Nisan 2023 18:46

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانییانی شەڕی سودان بەرزتربوەوە


وەزارەتی تەندروستیی سودان رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەڕەی لە وڵاتەکەدا هەڵگیرساوە تاوەکو ئێستا 512 کەس گیانیان لەدەستداوە و 4 هەزار و 193 کەسیش برینداربوون.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی تەندروستیی سودان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرتاسەری سوداندا بەهۆی شەڕەوە 512 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 169 کەسیان لە خەرتومی پایتەخت بوون و 2 هەزار و 403 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها ئاماژە بە ئەوەش کراوە، وەزارەتی تەندروستی، سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانییان ئاگادارکردووەتەوە نزیکی نەخۆشخانەکان و شوێنەکانی دیکەی پەیوەست بە پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان نەکەون و ئاسانکاریی بۆ هاتوچۆی کارمەندان و پزیشکان و پزیشکانی نەشتەرگەری بکەن تاوەکو بە ئاسانی کارەکانیان رابپەڕێنن.

هاوكات پێشتریش، وەزارەتی تەندروستیی سودان رایگەیاندبوو، پاش وەستانیان لە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ نەخۆشەکان لە ئێستادا خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە ئاستێکی ناجێگیردان و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ژمارەیەک رێکخراوە گشتییەکان لە ئەو وڵاتە هەمەئاهەنگییان کردووە بۆ دابینکردنی دەرمان و کۆنترۆڵکردن و روبەڕوبوونەوەی نەخۆشی.

جێی باسە لە رۆژی 15ـی نیسانەوە، لە شاری خەرتومی پایتەختی سودان و چەند شارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزە نیمچە سەربازییەکانی سودان سەریهەڵداوە و سەرەڕای داواکاریی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست بەڵام تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.

Paylas: