ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی فیلیپین گەیشتە ١٠٠ کەس
پەیامی کورد … ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی فیلیپین گەیشتە ١٠٠ کەس
دوای ئه‌وه‌ی گه‌رده‌لولی خولگه‌یی "رای" به‌خێرای 193 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌شێكی وڵاتی فلیپینی گرته‌وه، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی مردن بەهۆی زریانەکە بۆ 100 كه‌س به‌رزبوه‌وه و نزیكه‌ی 400.000 (چوارسه‌د هه‌زار) كه‌سیش ئاواره‌بون بون.
ئاژانسی هه‌واڵی Russia Today ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی گه‌رده‌لولی خولگه‌یی "رای" یه‌وه لەفلیپین تەنها رۆژی شەممە نزیكه‌ی 72 (حه‌فتا و دو) كه‌س مردون، به‌وپێیەش کۆی ئەوانەی بەهۆی زریانەکە مردون بۆ 100 کەس به‌رزبوه‌ته‌وه.
ئاماژەی به‌وه‌شكردوه، به‌رپرسانی ده‌سته‌ی به‌هاناوه‌چون فریاگوزاری له‌ناكاویان راگەیاندوە به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان، كه به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لوله به‌هێزه‌ی لە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه دەستیپێکردوە ئاوارەبون.
هاوکات به‌رپرسانی دورگه‌ی دێناگات، سه‌باره‌ت به زه‌ره‌ر و زیانه مادی و گیانییه‌كان رایانگه‌یاندوه، نزیكه‌ی ده كه‌س مردون و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بون، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرابكرێت كه بێسه‌روشوێن بون.
پاش ئه‌وه‌ی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردو گه‌رده‌لولی خولگه‌ی به‌هێز به‌شێكی زۆری دورگه‌كانی باشوری فلیپین و كه‌ناراوه‌كانی نزیك ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه خێرایی با 195 كیلۆمه‌تری له كاتژمێرێكدا تێپه‌ڕاند، بەوهۆیەش زه‌ره‌ر و زیان به‌و ناوچانه و دورگه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته کەوت.