TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمەریکا: لە ماوەی 10 کاتژمێردا 12 درۆن و پێنج مووشەکمان خستووەتە خوارەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Aralık 2023 17:45

پەیامی کورد... ئەمەریکا: لە ماوەی 10 کاتژمێردا 12 درۆن و پێنج مووشەکمان خستووەتە خوارەوە


فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، لە ماوەی 10 کاتژمێری رابردوودا، 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و پێنج مووشەکمان خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەن هەڵدراوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سێ مووشەکی بالیستی دژە کەشتی و دوو مووشەکی کروزی هێرشی زەمینییان لە باشووری دەریای سوور خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن حوسییەکانەوە لە ماوەی 10 کاتژمێر هەڵدرابوون.

فەرماندەییەکە روونیشیکردەوە، "هیچ زیانێک بە کەشتییەکانی ناوچەکە نەگەیشتووە و هەروەها هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە".

Paylas: