Cîhan
ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ترامپ نیگەرانی خۆی دەربڕی
سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی، گوتویەتی، لە ناخەوە نیگەرانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەقامگیری ناوچەکەم.
ئەم گفتگۆ تەلەفۆنیە لە نێوان ئیمانۆئێل ماکرۆن و دۆناڵد ترامپ، لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێ، کە ئەمریکا بە بڕیاری سەرۆکەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران کشاوەتەوە و هێزەکانی سوپای قودس و سوپای ئیسرائیل لە سووریا تووشی شەڕ و تێکهەڵچوون بوونە.
بە گوێرەی نووسینگەی سەرۆککۆماری فەڕەنسا، ماکرۆن لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە گەڵ ترامپ گفتوگۆی کردووە.
پێشتریش ماکرۆن و سەرانی دیکەی ووڵاتانی ئەورووپی، داوایان لە سەرۆکی ئەمریکا کرد لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەکشێتەوە.