Cîhan
ماکرۆن : میلیشیاکانی سووری لە قەرەباغن ئەمە مەترسییەکی زۆر گەورەیە
پەیامی کورد ... ماکرۆن : میلیشیاکانی سووری لە قەرەباغن ئەمە مەترسییەکی زۆر گەورەیە .
ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا جەختی کرەدوە کە میلیشیاکانی سووری لە قەرەباغ شەڕ دەکەن ، ئەو شوێنەی کە تێکهەڵچوونی تووندوتیژ لە نێوان هیزەکانی ئەرمەنێستان و ئەرتەشی کۆماری ئازەربایجان لە ئارادایە و ئەمەی بە بابەتێکی زۆر مەترسیدار ناوبرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ماکرۆن لە کاتی گەیشتنی خۆی بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی سەرانی یەکیتی ئەورووپا لە برۆکسێل ڕایگەیاند : " ئەمڕۆ زانیاریگەلێکمان لە بەر دەستە کە بە شێوەی تەواو نیشان دەدەن میلیشیاکانی سووری گرووپگەلی جیهادی لە ڕیگای " غازی عەنتابەوە " لە تورکیا بۆ گەیشتن بە مەیدانی ئۆپراسیۆنەکانی شەڕ لە ناوچەی نارگوونی قەرەباغ جووڵەیان کردووە . ئەمە ڕاستییەکی نوێی زۆر مەترسیدارە کە دۆخەکە دەگۆڕێت .