TR KU SO
FB X
Cîhan

ماکرۆن: پێویستە بەغدا مافە داراییەکانی کوردستان خەرج بکات

📅 25 Şubat 2018 01:08

ئیمانوێڵ ماکرۆن: پێویستە حکوومەتی عێراق هەموو مافە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات

 

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە دوای کۆبوونەوەی 27 سەرکردەی ئەورووپی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، داواى كرد پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن، راشیگەیاند، پێویستە حکوومەتی عێراق هەموو مافە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

سەرۆکی فەرەنسا هەروەها داوای لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە ”هەرچی زووە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بکاتەوە“.

 

Paylas: