Cîhan
ماکرۆن: وتاری رق ئامێز قبوڵناکەین
پەیامی کورد ... ماکرۆن: وتاری رق ئامێز قبوڵناکەین
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بە رۆحێکی ئاشتییانەوە رێز لە هەموو بۆچوونێکی جیاواز دەگرن و وتاری رق ئامێز قبوڵناکەن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە تویتێکدا کە بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی رایگەیاند: "هەرگیز هیچ شتێک وامان لێناکات پاشەکشە بکەین، بە رۆحێکی ئاشتیانەوە رێز لە هەموو بۆچوونە جیاوازەکان دەگرین".
باسی لەوەشکردووە، "هەرگیز وتاری رق ئامێز قبوڵناکەین و بەرگری لە گفتوگۆی عاقڵانە دەکەین".
ماکرۆن دەشڵێت، "هەردەم لە پشتی رێزگرتنی مرۆڤ و بەها جیهانییەکان دەبین".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، ماکرۆن رێگەیدا کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام لە وڵاتەکەیدا نمایش بکرێت، ئەوەش لای موسوڵمانان کاردانەوەی لێکەوتەوە و بە سوکایەتی و بێڕێزیکردن لە قەڵەمیاندا.