TR KU SO
FB X
Cîhan

ماکرۆن پێشنیاری داخستنی سنوورەکانی ناوچەی شینگن دەخاتە روو

سارا
Yazar
📅 11 Nisan 2020 22:13

پەیامی کورد    ...    ماکرۆن پێشنیاری داخستنی سنوورەکانی ناوچەی شینگن دەخاتە روو 

سەرۆککۆماری فەڕەنسا پێشنیاری داخستنی سنوورکانی ناوچەی شینگن تا مانگی سێپتامبەر بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا دەخاتە ڕوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی BFMTV ، ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا پێشنیاری داخرانی سنوورەکانی ناوچەی شینگن بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا تاکوو مانگی سێپتەمبەر دەخاتە ڕوو .

سەرلەبەیانی دوێنێ ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەگەڵ ڕابەرانی یەکیتی کرێکاران و کارفەرمایان کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی بەڕیوە برد . یەکێک لە ئامادەبووانی ئەم کۆنفرانسە ڕایگەیاند کە سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەم دانیشتنەدا ڕایگەیاندووە ووڵاتانی ئەندامی شینگن لەفکری ئەوەدان تاکوو سنوورەکانی ئەم یەکیتییە لانیکەم تاکوو مانگی سێپتەمبەر بە داخراوی بهێڵنەوە .

ماکرۆن ڕایگەیاندووە داخرانی سنوورەکانی ناوچەی شینگن دەتوانێ لە سەر باش بوونی دۆخی ئابووری کاریگەری هەبێت ، . سەرۆکی دەوڵەت هەروەها جەختی کردەوە کە کەسانێک کە بە هیوای دەرچوون لە ووڵات بوو ئێستا خۆیان لە داوێکی دەرنەچوو دەبیننەوە .

ماکرۆن بە نیازە ئەو شتانەی کە کۆنفرانسەکەدا باسیان لێوە کراوە ڕۆژی دووشەممە بۆ خەڵکی ووڵاتەکەی ڕابگەێنێت .

 

Paylas: