Cîhan
ماکرۆن گەیشتە ئیسرائیل
پەیامی کورد... ماکرۆن گەیشتە ئیسرائیل
بهرهبهیانی ئەمڕۆ سێشهممه ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل کۆببێتەوە.
کۆشکی ئیلیزێ سەبارەت بە سەردانەکەی ماکرۆن بۆ تەلئەڤیڤ، بڵاویکردەوە، فەرەنسا جەخت لە پاراستنی کەسانی سڤیل و ژێرخانەکان دەکاتەوە.
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ تەلئەڤیڤ، بەدواداچوونە بۆ چارەنووسی ئەو فەرەنسیانەی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بە بارمتە گیراون.