TR KU SO
FB X
Cîhan

گەمارۆی نوێی کانادا بۆ سەر ئێران

Navas Jan
Admin
📅 03 Aralık 2022 20:21

پەیامی کورد... گەمارۆی نوێی کانادا بۆ سەر ئێران

وڵاتی کانادا لە درێژەی گەمارۆکانیدا بۆ سەر ئێران، گەمارۆی خستە سەر ٨ کەس و ڕێکخراوی ئەو حکومەتە.

مێلای جوولی، وەزیری دەرەوەی کانادا، ڕۆژی هەینی ٢ی سێپتەمبەری هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەهۆی پێشێلکردنی سیستماتیک و ئاشکرای مافی مرۆڤ لە ئێران و هەروەها ئەو هەوڵانەی ڕێژیمی ئێران کە ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی دەخاتە مەترسییەوە، کانادا گەمارۆی خستووەتە سەر ٣ بەرپرسی ڕێژیمی ئێران و ٥ ڕێکخراوی سەر بە سپای تێرۆریستیی پاسداران.

ناوبراو هەروەها وتیشی: کانادا بەهۆی پێشێلکردنی مافی ژنان و کچانی ئازادیخواز و سەرکوتی دڕندانەی شۆڕشی گەلانی ئێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە گەمارۆی زیاتر بەسەر ئەو ڕێژیمەدا دەسەپێنێ.

حەسەن کەرەمی، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ڕێژیم، عەلی قەناعەتکار، لێکۆڵەری دادسەرای ئێڤین، مورتەزا تەڵایی، فەرماندەی پێشووی هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە تاران و هەروەها چەند ڕێکخراوی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم وەکوو ڕێکخراوی"بەهارستان کیشی"، لەو کەس و ڕێکخراوانەن کە وەکوو بکەرانی سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران لەلایەن کاناداوە خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.

Paylas: