ئاماری نوێی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهان ڕاگەیندرا
پەیامی کورد ... ئاماری نوێی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهان ڕاگەیندرا .
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا خێراتر ده‌بێت و ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە ١٥ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٧٢١ کەس و تا ئێستاش ٦١٩ هەزار و ٥٩٣ کەس بەهۆی ڤیرووسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ماڵپه‌ڕی worldometers، كه سات به سات داتاكانی په‌یوه‌ندیدار به په‌تای كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه، ئاماژه‌ی بهوهكردوه ژماره‌ی تووشبوانی له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته ١٥ ملیۆن و ٩٨ هه‌زار و ٧٢١ كه‌س.
له‌كاتێكدا زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوان له هه‌ڵكشاندایه، له به‌رانبه‌ریشدا چاكبوونه‌وه زیاتر بووه و به‌پێی هه‌مان ماڵپه‌ڕ ٩ ملیۆن و ١١٦ هه‌زار و ٢٤٠ كه‌س نه‌خۆشییه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی داتا تۆماركراوه‌كان، 619 هه‌زار و 593 كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ڤیرووسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئه‌مریكا یه‌كه‌م ووڵاتی جیهانه له رووی تووشبوانه‌وه و تائێستا٤ ملیۆن و ٢٨ هه‌زار و ٥٦٩ كه‌سی بوونه‌ته هه‌ڵگری ڤیرووسی كۆڤید-19، له گیانلهدهستدانیشدا هه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می گرتوه و له ١٤٥ هه‌زار نزیكده‌بێته‌وه.
له‌نێو ووڵاتهكانیشدا عیراق له پله‌ی ٢٣یهمیندایه و ٩٧ هه‌زار و 159 تووشبووی هه‌یه، گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووەته‌وه بۆ 3 هه‌زار و ٩٥٠ حاڵه‌ت، به‌ڵام چاكبوونه‌وه‌شی زۆره و له ٦٥ هه‌زار نزیكده‌بێته‌وه.