Cîhan
مەکگۆرک : ئەگەر هاوکاری و یارمەتی کوردانی ڕۆژئاوا نەبوایە ئۆپراسیۆنەکەی ئێمە سەرکەوتوو نەدەبوو
پەیامی کورد ... برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری پێشوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش ده‌ڵێت "هاوكاریی كوردی رۆژئاوای كوردستان نه‌بوایه ئۆپراسیۆنی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش سه‌ركه‌وتو نه‌ده‌بوو".
برێت مه‌كگۆرك له تویته‌ره‌وه نووسیوێتی "ئۆپه‌راسیۆنی له‌ناوبردنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و جیهان، به‌ڵام ئه‌و كاره هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر به هاوكاری هاوپه‌یمانه كورده‌كانی رۆژئاوا نه‌بوایه".
دوێنێ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كوژرانی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی راگه‌یاند، ئاماژه‌ی به چه‌ند لایه‌نێكیش كرد كه هاوكاربوون له ئۆپراسیۆنی كوشتنی سه‌ركرده‌كه‌ی داعش، له‌نێویاندا كوردانی رۆژئاوا.