ئامارێکی سەرەتایی لە مردووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو بەرپرسە باڵاکانی ئێران بزانن !!!
پەیامی کورد ... ئامارێکی سەرەتایی لە مردووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو بەرپرسە باڵاکانی ئێران بزانن !!!
تاکوو ئێستا ٥٣ کەس لە بەرپرسانی باڵا و کاربەدەستانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە مردوون . ژمارەیەکی زۆریش لە بەرپرسانی زۆر پلە باڵای رژیم بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە لە ژێر چاوەدێری دان .و بە پێی هەواڵەکان دۆخی تەندرووستییان لەو پەڕی خراپیدایە
ژمارەیەکی زۆر لەو مەلایانەی کە بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بوونە وەکوو کارێکی نامرۆڤانە و ناشارستانییانە لە ناو شار و پارێزگاکانی دیکەی ئێران بەربڵاو کران و بوو بە هۆی تەشەنە کردنی ئەم ڤیرووسە و ئێستا بە داخەوە ڕێگری کردنی زۆر ئەستەم و جێگای دڵگرانی و مەترسی گەورەیی مرۆیی و جیهانی ە.
دواتر لیستەیەکی تەواو لە ناو ئەو بەرپرسە باڵایانە بۆتان بڵاو دەکەینەوە ...
بە هیوای تەندرووستی جیهانی