TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی سەربازانی ڤاگنەر لە ئەفریقا زیاد دەكات

Navas Jan
Admin
📅 30 Temmuz 2023 13:03

پەیامی کورد... ژمارەی سەربازانی ڤاگنەر لە ئەفریقا زیاد دەكات

دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنیی تایبەتی رووسی ڤاگنەر، یەڤگینی پریگۆجین بڵاویکردەوە کە ئامادەی زیادکردنی ژمارەی سەربازانیانن لە وڵاتانی ئەفریقا.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەڤيزیۆنی ئەفریق میدیا کە لە کامیرۆڤ پەخش دەکات، پریگۆجین باسی لەوە کرد کە ڤاگنەر ژمارەی سەربازانی لە ئەفریقا کەم ناکاتەوە، بە پێچەوانەوە ئامادەی زیادکردنی ژمارەی یەکە سەربازییەکانە.

پریگۆجین باسی لەوە کرد کە لە یەکەی نوێیان گواستووەتەوە بۆ کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و، خوازیاری دامەزراندنی پەیوەنديی پێشکەوتووترن لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقادا.

Paylas: