TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیمارات بە نیسبەت بوونی هێزی تورکیا لە کەنداو نیگەرانە

Navas Jan
Admin
📅 11 Ekim 2020 15:44

پەیامی کورد ... ئیمارات بە نیسبەت بوونی هێزی تورکیا لە کەنداو نیگەرانە

 

وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات، ڕۆژی شەممە هۆشداریی داوە کە بوونی سەربازیی تورکیا لە قەتەر، دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە.

 

ئەنوەر قەرقاش، لەمبارەوە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە قەتەر پرسێکی کاتییە و ئەگەر بەردەوام بێت دەبێتە هۆی ئاڵۆزیی ناوچەکە و دووبەرەکێی نێوان وڵاتان زتر دەکات و هاوکات سەروەریی و بەرژەوەندیی وڵاتانی کەنداو دەچێتە ژێر پرسیارەوە".

 

پێنجشەممەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە گفتوگۆ لەگەڵ میدیایەکی قەتەر بوونی سەربازی ئەو وڵاتەی لە قەتەر پشتڕاست کردووەتەوە.

Paylas: