ئیمارات : سەرەڕای کێشە و جیاوازییە سیاسییەکان جێگای هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل بوونی هەیە
پەیامی کورد ... ئیمارات : سەرەڕای کێشە و جیاوازییە سیاسییەکان جێگای هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل بوونی هەیە .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووەی عەرەبی ڕایگەیاند : سەرەڕای بوونی جیاوازی ڕا و کێشەی سیاسی لەگەڵ ئیسرائیل بەڵام جێگای هاوکاریکردن لەگەڵ ئەو وولاتەدا بوونی هەیە . ئیماراتی عەرەبی دەتوانێ لەگەڵ ئیسرائیل دەربارەی خاڵگەلێک وەکوو ڤیرووسی کۆرۆنا و تەەکنۆڵۆژیا هاوکاری بکات ، سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا کێشە سیاسی بوونی هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ئەنوەر موحەمەد قەرقاش لە ووتارێکیدا لە کۆنفڕانسی کۆمیتەی یەهوودیانی ئەمریکا ووتی : پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل زۆر گرینگە و لە چاو ئەو ڕێکارانەی کە لە پێشوو گرتبوومانە بەر دەرئەنجامی باشترمان هەبووە .
ئەو ووتی : ئایا ناتوانین لەگەڵ ئیسرائیل کێشەی سیاسی مان هەبێت و بەڵام لە هەمان کاتیشدا هەوڵ بدەین لە بوارەکانی دیکەدا پەیوەندیمان هەبێت ؟ بەڵی بە بڕوای من دەتوانین و من بیر دەکەمەوە ئەمە لە ڕاستیدا ئەو جێگایەیە کە ئێمە تێداین .
ئەو هەروەها ووتی : هاوکاری دەربارەی کێشەی نەخۆشی گشتگیری کۆرۆنا لە سەر باقی بابەتە سیاسییەکان هیچ کاریگەرییەکی نییە