TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیمارات پشتیوانی خۆی بۆ فەڕەنسا لە بەرامبەر هەوڵە دووژمنکارانەکانی تورکیا دەربڕی

سارا
Yazar
📅 25 Haziran 2020 23:28

پەیامی کورد     ...    ئیمارات پشتیوانی خۆی بۆ فەڕەنسا لە بەرامبەر هەوڵە دووژمنکارانەکانی تورکیا دەربڕی

ئەنوەر قەرقاش، وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئیمارات پێداگری لە سەر هاوپەیوەندی ووڵاتەکەی لەگەڵ فەڕەنسا دەکاتەوە سەبارەت بە هەوڵە دوژمنکارانەکانی تورکیا.

قەرقاش لە لاپەڕەی تویتەری خۆی نووسی: هەڵسوکەوتی تورکیا لە بە ئامانجگرتنی کەشتی هێزی دەریایی فەڕەنسا مەحکووم دەکەین کە لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ناتۆ بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری دەکرد.

لە لایەکی دیکەوە پاریس لە چەند ڕۆژ لەوە پێشەوە وێرای زیادبوونی هەڵوێستەکانی سەبارەت بە دەستێوردانەکانی تورکیا لە لیبیا ئەو کارەی تورکیا بە قەبووڵ نەکراو ناو برد.

بە پێی ڕاگەێندراوێک کە کۆشکی ئەلیزە بڵاوی کردووەتەوە، دەسەڵاتدارانی پاریس ڕایانگەیاندووە فەڕەنسا ناتوانێ درێژە بە ڕەوتی دەستێوەردانەکانی تورکیا لە لیبیا بدات.

بەرپرسانی فەڕەنسا ئەو سیاسەتەی ئانکارا بە دووژمنکارانە ناودەبەن کە تێیدا تورکیا ٧ کەشتی لە بەرابەر لیبیا جێگیر کردووە و گەمارۆوەکانی سەر هەناردەی چەک بۆ لیبیا پێشێل کردووە.

Paylas: