TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە سەعوودییە ٧٠هەزار کەس تێدەپەڕێنێت

سارا
Yazar
📅 24 Mayıs 2020 15:33

پەیامی کورد     ...     ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە سەعوودییە ٧٠هەزار کەس تێدەپەڕێنێت 

به‌تۆماركردنی  زیاتر له‌ دوو هه‌زار و ٤٠٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سەعوودییه‌ كۆی تووشبووانی ئه‌و ووڵاته‌ بۆ سه‌روو ٧٠ هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی سەعوودییه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و ٤٤٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون و  ١٥ حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤیرووسه‌كه‌ تۆمار كراون.
به‌م پێیه‌ تائێستا ٧٠ هه‌زار و ١٦١ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سەعوودییه‌ ده‌ستنیشان كراون و له‌و ژماره‌یه‌ ٣٧٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا حكوومه‌تی سەعوودیه‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی تووندكردۆته‌وه‌ و له‌و چوارچێوه‌دا نوێژی به‌كۆمه‌ڵی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌و ووڵاته‌ به‌ڕێوه‌ناچێت.

Paylas: